چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ – شەقڵاوە – هەولێر) بەردەوامە

لە 30%ى کارەکانى پڕۆژەى دروستکردنى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ – شەقڵاوە – هەولێر) لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى ڕێگای دەربەندی کۆڕێ – شەقڵاوە تەواوکراوە، کە بە گوژمەى (40 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ڕێگا و بانى هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى لەڕێگەى کۆمپانیاى (کافین گروپ) دەستى پێکراوە.

بەکۆتاهاتنى پڕۆژەکە، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی شاری هەولێرە و بەشێوە و شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە دەستى پێکراوە، سودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاوڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە بەگشتیى، ئەوە جگە لە کەمکردنەوەى قەرەباڵغى و ڕووداوەکانى هاتۆچۆ.