چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

وەزیری دادی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان توێژینەوەیەكی زانستی – یاسایی لەبارەی یاسای نەوت و گاز بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23/1/2023، وەزارەتی داد لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “فەرسەت ئە‌حمەد عەبدوڵا، وەزیری دادی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، توێژینەوەیەكی زانستی – قانوونی لەبارەی یاسای نەوت و گاز نووسیوە، بەناونیشانی (بیوگرافیای قەیرانی یاسای نەوت وگاز – راستییە دۆكیومێنتكراوەکان بۆ مێژوو) کە تیایدا زۆر راستی مێژوویی خستۆتەڕوو”.

ئەوەش خراوەتە روو کە ئەو توێژینەوەیە لە گۆڤاری (گرێبەستی كۆمەڵایەتی)دا بە ھەرسێ زمانی كوردیی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە.

گرێبەستی کۆمەڵایەتی، گۆڤارێکی وەرزیی زانستییە و سەنتەری توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد دەریدەکات.

– لەم لینكانەی خوارەوە دەتوانن توێژینەوەكە بە ھەرسێ زمان بخوێننەوە:

https://cutt.ly/MOJ-En

https://cutt.ly/MOJ-Kr

https://cutt.ly/MOJ-AR