سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك له كۆبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (23ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتووه له هه‌ر یه‌ك له رێواز فایه‌ق،سه‌رۆكی په‌رله‌مان؛ هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قاوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانله كۆبوونه‌وه‌دایه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن وكاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
رۆژی پێنجشه‌ممه (19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانیهه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “من له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووم، هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت ودرێژ نه‌كرێته‌وه، به هه‌ر حاڵ ده‌بێت ئه‌مساڵ هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێت، من خۆم به هه‌موو توانای خۆم پشتیوانی ئه‌وه‌م هه‌ڵبژاردنله كاتی خۆیدا بكرێت و هیچ رێگه‌ش به بیانوو نه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چیتر دوابخرێت. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تیشه، دابینكردنیپێداویستییه‌كانه، ئاماده‌ین جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌شێكیشی لایه‌نی یاساییه، هیوادارم ئه‌وانیش چاره‌سه‌ر بكرێن و ئیتر به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكیسه‌ركه‌وتوو و بێگه‌رد.”
ئەمە لە کاتێکدایە زۆربەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن و پارتی دیموکراتی کوردستانیش جەخت دەکاتەوە، دەبێتئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت و بۆ ئەومەبەستەش دەستپێشخەریەکی راگەیاندووە.