زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی لاری نییە لە هەمووارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵباژاردنە لەمساڵدا و پێویستە لەمپەرەکانی بەردەم هەڵبژاردن نەهێڵدرێن.
زانا مەلا خالید ئاماژەی بەوەدا، ئێستا کات لەبارە بۆئەوەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و پارتیش لاری نییە لەوەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بە فرە بازنەیی (چوار بازنەیی) بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەچنە گفتوگۆوە