رووداوهكهی مێردین بڵاودهكاتهوه كه تێیدا پێنج هاووڵاتی شاری دهۆك كوژارن.
بهگوێرهی زانیارییهكان تۆمهتباری سهرهكی هێرشه چهكدارییهكهی مێردین كه تێیدا پێنج هاووڵاتیی شاری دهۆك كوژران، ناوی ( ف. أ )ـه، خهڵكی نسێبینه و لە بەشی میکانیک لە کۆمەڵگهی ئەڤرۆستیی شاری دهۆک بۆ ماوەی چهند ساڵێك کاریکردووە و پهیوهندی لهگهڵ بنهماڵهی قوربیانیەکان هەبووه و ئاگەداربووە کە ئەو رۆژە پێنج هاووڵاتییەکەی دهۆک سەردانی تورکیا دەکەن و پێش ئهوان سهردانی مێردینی كردووه و پلانی كوشتنیان داناوه
شەوی 18/1/2023، لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، هێرشی چەکداری کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەرەو دیاربەکر دەچوون، لە ئەنجامدا پێنج هاووڵاتی دانیشتووی دهۆک گیانیان لەدەستدا.
ئەو رووداوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و لە پەیامێکدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند: “بە رووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم”.
هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای رووداوەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە روون بکەنەوە و تاوانبارانیش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە”.