دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

لە هەولێر یادی محەممەد ماملێ دەكرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی پەرەپێدانی کاری ڕاگەیاندن یادی هونەرمەندی گەورەی کورد، محەممەد ماملێ، دەکاتەوە.
بڕیارە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 23/11/2023 لە هۆڵی پێشەوا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی پەرەپێدانی کاری ڕاگەیاندن لە 24مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد، محەممەد ماملێ، کۆڕێک لەژێر ناوی ”چریکەی ئەوین و ئازادی” بۆ یادی ئەو هونەرمەندە گەورەیە بەڕێوە ببات.