ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆ ڕاگەیاند: “تا ئێستا نزیکەى 80% ى هاوبەشانى ئاو پێوەرى ئاویان بەستووە و لە لێخۆشبوونى پێبژاردنی نەبەستنى پێوەرى ئاو سوودمەند بوونە.”
گوتیشى: “وادەى بەستنى پێوەرى ئاو ماوەى مانگێکە تەواو بووە و بەو پێیە ئەوانەى پێوەریان نەبەستووە بۆ هەر مانگێک 80 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەکرێت بە بەراورد بەوانەى کە پێوەرەکەیان بەستووە 10 هەزار دینارە،بۆیە داواکاریمان داوەتە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کە وادەى بەستنى پێوەرى ئاو درێژبکرێتەوە بۆ ئەوەى ئەو لێخۆشبوونە ئەو 20%ەش بگرێتەوە کە پێوەرەکەیان نەبەستووە، لەو ڕووەوە چاوەڕێى بڕیارى ئەوان دەکەین.”
ئارى ئەحمەد ئەوەشى ئاشکرا کرد کە لەمەودا هەر کەسێک پێوەرى ئاو نەبەستێت مانگانە 45 هەزار دینارى کرێى ئاوى لێوەردەگیرێ لە کاتێکدا پێشووتر 80 هەزار بووە، وە ئەوانەى پێوەریان بەستووە زۆرترین پارەى مانگانە کە لێیان وەربگیردرێ کە هەرچەندى ئاو بەکاربێنن 45 هەزار دینارە.