سەرۆک بارزانی لەبارەی بڕیاری بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سەرۆک مەسعود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 21ـی 01ـی 2023 بە بۆنەی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی لە لایەن پەرلەمانی ئەڵمانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:-
بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی جێگەی پێزانینمانە و زۆر بە بەرزی دەینرخێنین.
سوپاسی هەموو بەدەنگەوەهاتن و پاڵپشتیەکانی ئەڵمانیا دەکەین بۆ گەلی کوردستان. ئەو چاوەڕوانییەشمان لە وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوایی هەیە لەپێناو بەدیهاتنی دادپەروەری و نەهێشتنی ستەمکاری بڕیاری هاوشێوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بدەن.