سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵاتیان تاوتوێ کرد.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ـی 01ـی 2023 لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵات خرانه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پشتگيرى له‌ حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنى له‌ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى به‌پێى ڕێككه‌وتنى سياسيى پێكهێنانى حكوومه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ركردنى ژماره‌يه‌ک ياسا له‌ خۆی ده‌گرێت.