نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ى قوربانييانى دهۆك كرد و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى توركيا له نزيكه‌وه به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ى تاوانباران ده‌درێنه دادگا و به سزاى خۆيان ده‌گه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (20ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ى قوربانييانى دهۆك، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ‌كردن كه شه‌وى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له‌سه‌ر رێگه‌ى نسێبينى سه‌ر به پارێزگاى مێردين له توركيا، له ئه‌نجامێكى په‌لامارێكى چه‌كداريدا، گيانيان له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى قوربانييان، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، خانه‌واده‌ى قوربانييانى دڵنيا كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى توركيا له نزيكه‌وه به‌دواداچوون ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ى تاوانباران ده‌درێنه دادگا و به سزاى خۆيان ده‌گه‌ن.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: لاى خۆيانه‌وه خێزان و كه‌سوكارى هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى قوربانييان، سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى و داوايان كرد لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانيان به‌رده‌وام بن تاكو تاوانباران و بكوژانى ئه‌ندامانى خێزانه‌كانيان ده‌ده‌رێنه دادگا و به سزا ده‌ده‌رێن