پارتی وەک حزبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌مێنێته‌وه
به گوێره‌ی راپرسییه‌ك، كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق ڕێکخراوە، پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌شدا وه‌كو حزبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌مێنێته‌وه.راپرسییه‌كه له‌لایه‌ن “سه‌نته‌ری به‌یان بۆ توێژینه‌وه و پلان” ئه‌نجامدراوه، كه سه‌نته‌رێكی بێلایه‌نی قازانجنه‌ویسته و ئۆفیسی سه‌ره‌كی له به‌غدایه، راپرسییه‌كه‌ش له رێگه‌ی گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی بووه و له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه رای به‌شداربووانی راپرسییه‌كه‌یان وه‌رگرتووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكانی عێراق.