چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

برینداری هێرشەکەی مێردین گیانی لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا ئەو هاووڵاتییەی هەرێمی کوردستان کە لە سنووری پاریزگای مێردین لەگەڵ چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لە هێرشێکی چەکداریدا برینداربوو، گیانی لەدەستدا.

شەوی رابردوو (18/19ـی کانوونی دووەم) لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان هێرشی چەکداری کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی دانیشتووی دهۆک، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بریندارەکە ناوی مەلا ئەحمەد جەلالەدینە و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا