پەرلەمانتارێکى پارتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، بە پەسندکردنى یاساى نەوت و غاز کێشەى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان بە شێوەیەکى بنەڕەتى چارەسەر دەبێت.
سەباح سوبحى، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە ڕاگەیاند: “ساڵانە لە ئامادەکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق پشت بە یاساى نەوت و غاز دەبەسترێت، وەک سەرچاوەیەک، بەڵام یاساکە کەم و کورتیى تێدایە و پێویستى بە هەموارکردنەوە و ئامادەکردنەوە هەیە”.
گوتیشى: “بە ئامادەکردن و پەسندکردنى پڕۆژەیاساى نەوت و غاز کە یەکێکە لە کارنامەکانى حکوومەتەکەى محەمەد سوودانى، کێشەى مووچە و بەشەبودجەى کورد لە پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق چارەسەر دەبێت، بەتایبەت کە بەپێى دەستوور مافەکانى کورد لەو پڕۆژەیاسای بودجە دیارى کراوە و دەنگى لەسەر دراوە، هاوکات بودجە و نەوت بە یەکەوە گرێ دراون”.
سەباح سوبحى باسى لەوەش کرد: “ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنەوەى پڕۆژەیاساى نەوت و غاز دەکرێت کە ئێمە وەک فراکسیۆنى پارتى ڕا و بۆچوون و پڕۆژەى خۆمان ئامادە کردووە و نایەڵین بەبێ جێکردنەوەى پشک و مافى کورد تێ پەڕێندرێت، هەموو ئەوانەش ڕێککەوتنى سیاسییان پێویستە و هاوکات دەبێت بابەتەکە بەیاسایى بکرێت”.