ئەنیمەیشنێکی کوردی دەچێتە فیستیڤاڵی سەماوە

دوای بەشداربوون لە چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە دەردەوەی هەرێمی کوردستان و فیستیڤاڵە نێوخۆییەکان و بردنەوەی خەڵاتی جۆراوجۆری سینەمایی، فیلمی ئەنیمەیشنی (Free)، کە لە دەرهێنانی هونەرمەند (سامی کاکە)ـیە، ١٥ـی ئەم مانگە بەشدار دەبێت لە فیستیڤاڵەفیلمە نێودەوڵەتییەکەی سەماوە.
بەشداربوونی ئەو فیلمەش لە چوارچێوەی فیسیڤاڵدا دەبێتە یەکەم بەرهەمی کوردی کە پێشبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلم و تەکنیک بکات لە نێو زیاتر لە ٧٠ فیلم، کە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا تێدا بەشدارن. پڕۆفایل: سامی کاکە، لە ساڵی 1976 لە ھەولێر لە دایک بووە، نزیکەی چارەگە سەدەیەکە لە بواری دەرھێنان کاردەکات و، لە ماوەی ڕابردووشدا خاوەنی چەند بەرھەمێکی جوانە بە ناونیشانی (ئەودیوی تاوان، دارک دەی،
تارمایی، Erbil my love، تیرۆر، بۆ یادی ئێوە، ژیان لە گەڕەکێک، سپی سپی، FREE ).

ھەواڵی زیاتر