پێش یارییهكهی دوێنێ کارەساتێکی دڵتهزێن لە نێو هاندەرانی وەرزشی عێراق روویدا، کاتێک پاسێکی هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی کەنداو لە زیقار تووشی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ بوو. چەندین قوربانیی لێکەوتەوە.
فەیسەڵ شەریفی جێگری پارێزگاری زیقار لەسەر رووداوەکە گوتی” دوێنێ بەهۆی پێکدادانی پاسێکی هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق کە بۆ ئامادەبوون لە یارییەکەی عێراق و قەتەر دەچوونە بەسرە لەگەڵ بارهەڵگرێکی دیکەدا رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەو هۆیەوە چەندین کەس بوونەتە قوربانی.”
جێگری پارێزگاری بەسرە گوتیشی: “رووداوەکە لەسەر رێگەی زیقار – بەسرە روویداوە، کە هاندەران لە رێگەدابوون بۆ چوون بۆ بەسرە.”
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەبارەی ئەو پاسەی هاندەرانی عێراق کە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە لە زیقار: هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و 22 کەسیش برینداربوون.”
یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و قەتەر، لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی کەنداو ئێوارەی ئێوارهی دوێنێ دووشەممە بهڕێوهچوو، له ههمان رۆژی رووداوه ناخههژێنهكهی هاندهرانی ههڵبژاردهكه كه له بینینی یارییهكه بێبهشبوون.
هەڵبژاردەی عێراق لەوەتەی ساڵی 1998ـهوه نەیتوانیوە ببێتە پاڵەوانی جامی کەنداو، هەڵبژاردەی سێ شێرەکە لە تەمەنی خۆی 3 جار بووەتە پاڵەوانی جامی کەنداو، حوسین سەعیدی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەکە دووەم گۆڵکەری جامی کەنداوە بە تۆمارکردنی 17 گۆڵ.