سیامندسێلكی
بارودۆخی پڕتراژیدیای کوچبەرانی کورد لەسەر سنوورەکانی پۆلەنداو بیلاڕووسیا. بۆ هەموو تاکێکی خاوەن ویژدان ئازاربەخش و ویژدانهەژێنە. لەم سونگەوەڕووداوەکانی دارستانەکانی نێوان بیلاڕووسیا پۆلەندا بوونەتە باسێکی گەرمی نێو شەقامی کوردستانی و لەڕێگای تۆڕە کومەڵایەتییەکانەوە هەریەکە و بەجۆرێک لێكی دەداتەوە و هاوسۆزیی خۆی بڕیان دەردەبڕێت. لەم نێوەدا هێزەکانی بەناو ئۆپۆزسیۆن و میدیا شەقوشڕە بەناو ئازاد و ئەهلییەکانی کوردستانیش شانبەشانی دۆژمن و ناحەزانی کورد هەموو هەولێکیان بۆ ئەوەیە قەناعەت بەناوەندە جیهانییەکان بێنن کە کوچکردنی ئەم خەڵکە لەبەر ئەوەیە کە کوردستان غەرقی گەندەڵی بووە و، نان نییە خەڵک بیخوات ! دەسەڵاتی کوردستان بووەتە دەسەڵاتێکی پۆلیسی و هیچ دەرفەتێک بۆ ئازادییە سیاسیەکان و ئازادیی بیروڕا نەماوە ! بۆیە ئەو خەڵکە لەپێناو نان و ئازادیدا ناچارە کوردستان بەجێ بێڵێ و ڕێگای مەرگ بگرێتە بەر ! هەر بۆ ئەوەی ئەم تۆمەتە ناڕەوایانە وەکوڕاستییەک لای خەلکی کوردستان و جیهانی دەرەوە وێنا بکەن. لەرێگای هەندێ میدیاکاری پ ک ک وە کە نیشتەجێی پۆلەنداو بیلاڕەوسیان،ڕۆژانە لە دارستانەکان بیلاڕووسیاوە لێدوان لە هەندێ کەسی دیاریكراو وەردەگیرێت و، دواتر بەشێوەیەکی فراوان لەمیدیاکانی پ ک ک و میدیا بەناو ئەهلییەکانی باشوور بڵاو دەکرێنەوە. هەڵبەت ئەو کەسانەی کە لێدوانیان لێ وەردەگیرێت، پێشتر لەلایەن پ ک ک وە قورمیش کراون کە بۆ ناوزڕاندنی کورد تۆمەتی ناڕەوا بدەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمو پارتی. واتە ئەوەی لە دارستانەکانی بیلاڕووسیاڕوو دەدات و ڕۆژانە ئێمە بەدیار دیمەنە پڕ لە تراژیدیەکانیانەوە دادەنیشین. پیلانێکە دژی حکوومەتی هەرێم و پارتی بەڕێوە دەچێت و پێشتر لەلایەن پ ک ک و مخابراتی وەڵاتانی ئەقلیمیەوە نەخشە و پلانی بۆ داۆێژراوە. دیارە هێزە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان و میدیا بەناو ئازاد و ئەهلییەکانی باشووریشڕۆڵی بەرچاو و کاریگەریان لەو پیلانەدا هەیە. پێشتر هەموو ئەو هێزو لایەنانە پێکەوە هەوڵیان دا زەمینەسازی بۆ ئەم پیلانە بکەن.یەکەم هەنگاویش لەم پیلانەدا ئەو کاتە دەستی پێ کرد کە هێزەکانی ئەمریکا لەئەفغانستان کشانەوە. ئەوکات پ ک ک و هیزەکانی سلێمانی و میدیا بەناو ئازادو ئەهلییەکانیان لەڕێگای کومەڵێک لێکدانەوەی ناڕاست و دوور لە لوژیک و ئەقڵانییەتەوە هەوڵیان دا بارودۆخی کوردستان بەئەفغانستان بشوبهێنن ! بەم نییەتەڕۆژانە لەڕێگای میدیاکانیانەوە باسیان لەوە دەکرد گوایە ئەمریکا لەکوردستانیش دەکشێتەوە. پاشانیش حەشد و داعش و تورکی او ئێران پەلاماری کوردستان دەدەن و قەتڵوعام دڕووست دەکەن ! هەر بۆ ئەوەی ترس و تۆقاندن لای خەلکی کوردستان دڕووست بکەن، وایان بلاو کردەوە گوایە ئەمریکییەکان لەفڕۆکەخانەی هەولێرو هەریر دەستیان بەکشانەوە کردووە و، بەرپرسانی پارتی و حکوومەتی هەرێمیش دەستیان بەڕاکردن کردووە و، شەوانە بە فڕۆکە خیزان و کەسوکاریان بۆ دەرەوە دەنێرن !! جێگای داخە میدیاکانی پارتی و حکوومەتی هەرێمیش وەکو پیویست وەڵامی ئەم هەموو چەواشەکاریانەی پ ک ک و هاوبیر و هاوئاوازەکانی لەناو خۆی کوردستان نەدایەوە. ئەمەش وای کرد ترس و دڵەڕاوکێ لای بەشێکی کوردستانیان دروست بێت و، ناچار بوون لەپێناو ئەوەی وەکو خەڵکی ئەفغانستان بەسەریان نەهێت بەدوایڕێگایەکدا بگەڕێن بۆ دەربازکردنی ژیانی کەسوکار و منداڵەکانیان. دوای دروستکردنی بارودۆخێکی لەم شێوەیە کە پڕ بوو لە ترسوتۆقاندن. پ ک ک و هاوئاوازەکانی لەڕێگای باندە قاچاخچیەکانی خۆیانەوە هانی خەڵکیان دا ڕێگای کۆچ و ڕاکردن بگرنە بەر. لەم بارەوە مخابراتی ئەقلیمیش هاوکار بوون و هەموو ئاسانکارییەکیان کرد بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە بەشمەینەتە بەئاسانی و بێ کێشە لەڕێگای فرۆکەخانەی بەغداو ئیستانبول و تارانەوە بگەنە بیلاڕووسیا. هەڵبەت پ ک ک لەم پیلانەدا دوو ئامانجی هەیە : یەکەمیان جێبەجێکردنی خواستی داگیرکەرانی کوردستانە بۆ ناوزڕاندنی پارتی و حکوومەتی هەرێم. دووەمیشیان ئەوەیە لەڕێگای باندە قاچاخچیەکانیانەوە ملیونانۆلاری لەو خەڵکە رەشورووتە وەرگرت کە لەلایان پ ک ک و هێزەکانی بەناو ئۆپۆزسیونی باشوورەوە هەڵخەڵەتێنراون. بەم شیوەیە پ ک ک بەهاوکاریی مخابراتە ئەقلیمیەکان لەدارستانەکانی نێوان بیلاڕووسیاو پۆلەنداوە و، بەڕاسپاردەی داگیرکەرانی کوردستان پیلانێکی مەترسیدار دژی باشووری کوردستان و هەموو کورد جێبەجێ دەکات، مخابن کومەڵێک خەڵکی هەژار و خێرلەخۆنەدیو بوونەتە سووتەمەنیی ئەو پیلانە مەزنە. بۆیە ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە هەموو هەوڵێک بدات بۆ کۆتاییهێنان بەو تراژیدیە ئینسانیە. بێگومان کەس هێندەی پارتی و حکوومەت کوردستان لەخەمی ئەو خەڵکدا نیە، بویە دڵنیام جەنابی سەرۆکی حکوومەت مەسرور بارزانی هەموو هەوڵێک دەدا بۆ دەربازکردنی ئەو خەڵکەو
گەڕاندنەوەیان بۆ کوردستان