په‌خشی 29 كه‌ناڵی ناوخۆیی راده‌گیرێت

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه  (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023) ده‌رچووه‌ و‌  كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، په‌خشی 29 كه‌ناڵی ناوخۆیی (لۆكاڵی) له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان راده‌گیرێت.

به‌ گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵاله‌ تا ئه‌و كاته‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان نوێده‌كرێنه‌وه‌ راده‌گیرێت.

ئه‌و كه‌ناڵه‌ ناوخۆییانه‌ی كه‌ په‌خشه‌كه‌یان راده‌گیرێت: 

  1. نیگا
  2. نیگای مندالان
  3. نیگای فیلم
  4. بیابان
  5. بیابان میوزیک
  6. بیابان فیلم
  7. بیابان سپۆرت
  8. نیڤەر
  9. ئاسۆ سپۆرت
  10. ئای مۆڤیس
  11. جیهان
  12. منارە
  13. خێزان
  14. دیموکراسێ
  15. بێست
  16. ئاسمان
  17. ئیفێکت
  18. جودی
  19. لاو
  20. ماکس
  21. سروشت
  22. کوردین
  23. یەکگرتوو
  24. بینین
  25. بەیبی پاندا
  26. کازیوە
  27. ئازادی
  28. ئازادی سپۆرت
  29. ژیار

له‌ راگه‌یه‌ندرواه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، بڕیاره‌كه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت.