به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین ، نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه، له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین، ته‌مه‌نێكى به خزمه‌تكردنى هونه‌رى دراما و شانۆى كوردى به‌خشى و به كار و به‌رهه‌مه جوانه‌كانى، هه‌میشه یادى به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه. یادى به خێر و گیانى شاد بێت.
ده‌قی په‌یام:
پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارو هاوڕێیانى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى سلێمانى و كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین، ته‌مه‌نێكى به خزمه‌تكردنى هونه‌رى دراما و شانۆى كوردى به‌خشى و به كار و به‌رهه‌مه جوانه‌كانى، هه‌میشه یادى به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه. یادى به خێر و گیانى شاد بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/1/16