فراكسیۆنی گه‌شه‌پێدانی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێ كه په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، په‌یامێكی حكوومی بووه و دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/1/2023، محمەد سەعددەدین، سەرۆکی فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی ڕاگەیاند: پەیامەکەی مەسرور بارزانی، پەیامێکی حکوومی بوو، دژی هیچ کەس و لایەنێک نەبوو، خستنەڕووی کێشەی گەورە بوو لە کۆکردنەوەی داهات و خەرجییەکان و کێشەی ئەمنی، کە ماوەیەکی زۆرە بە هەموو فراکسیۆن و پەرلەمانتاران باسی دەکەین.
هه‌ر لەبارەی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، گوتیشی پێوستە هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان هەماهەنگ و هاوکاری مەسرور بارزانی بن لە پێناوی پراكتیزه‌كردنی ئەو خاڵانه‌ی لەنێو پەیامەکە بۆ چارەسەركردنی كێشه‌كان خستنیە روو.
سەبارەت بە پشتگیریی پەیامەکەی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، محەمەد سەعددەدین، گوتیشی: ئێمە وەک تەواوی پێکهاتەکان پشتگیری دەکەین و ئەوەی سەرۆکی حکوومەت گوتی، له پەرلەمانیش باسی ئەو کێشانە کراوە.