میری کوردانی ئێزدی، دەڵێ: ئێمە میوان نین لە کوردستان، بەڵکو چارەنووسمان یەکە و کەس ناتوانێت خەڵکی ئێزدی و کوردستان لە یەکدی جیا بکاتەوە.
میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی، ڕایگەیاند: بەردەوام بەدواداچوون بۆ کێشەی ئێزدییەکان دەکەم و کێشەکانیان چارە دەکەم، نەک وەکو ھەندێک کەس کە لە دەرەوەن و کێشەیان نییە باس لە ژیانی ئێزدییەکان دەکەن و، دەڵێن ھیچیان بۆ نەکراوە، کە کەس نازانێت ئەوانە کێنە و چیان دەوێت.
میری کوردانی ئێزدی، دەشڵێ: ئێمە وەکو خەڵکی ئێزدی ملیۆنێک و ٢٠٠ ھەزار کەس دەبین، لەگەڵ خەڵکی کوردستان چارەنووسمان یەکە، بۆیە کەس ناتوانێت خەڵکی ئێزدی و کوردستان لە یەکدی جیا بکاتەوە، ئەوە راستییە و دەبێت ھەموو کەسێک بزانێت”.