ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

و زەرورەتی یاسا
بێگومان، بۆ هاوســـەنکی نێو کۆمەڵـــگادا، پێوەری بنەڕەتی ڕاســـتە ڕێ، یاســـایە؛ جاچ یاسای سروشـــت بێت ( قانون طبیعی ) کە تایبەت نیە بە میلەتێکـــی دیارکراو، بەڵکو لە نێوان هەموو نەتەوەکانی جیهان ناســـراوە و ڕێزی لێدەگیرێ، وەکـــو گەڕاندنەوەی ئەمانـــەت و ڕێزلێنان لـــە خاوەن ماڵی تایبـــەت (الملکیة الفردیة) و پرەنســـیبە مرۆییەکان، یاخۆ ئەو یاســـایانەی گەلان لە سەری ڕێک دەکەون(قانون وضعی ) چونکە پێناســـەی یاســـا بریتییە لە هاوســـەنگی لە نێوان بەرژەوەندییە جیاوازەکانـــی تاکەکانی کۆمەڵ بە جۆرێک داد
گەری بەرجەستە بکات، ئاشتی کۆمەڵایەتی بەرهەم بهێنی. مەبەســـتمان لەم تایتلە ڕەهەندی ژیانـــی گەردوونە، دوور لە ڕەهەندی ڕوحانیەت؛ چونکە ئەو چەمکە لە ئاینی ئیســـلامدا کـــە ئێمەمانان فرچکمان پێیەوە گرتووە و بایەخێکی یەکجار زۆری پێـــدراوە، هەروا، لە ئایینەکانی تریش، مانایەکەی هەر دوو ڕەهەند دەگرێتەوە، گەردوون و ڕۆژی دوایێ؛ بۆیە لە نزای فاتیحەدا کە دەڵێن ( اهدنا الصراط المستقیم ) مەبەستمان ئەو ڕێگایەیـــە دەمانگەینیتە رەزامەندی خـــودای گەورە. بۆ زیـــادە بایەخدان بـــەم چەمکەیە بەهـــەر دوو رەهەندەکانی، قورئانی پیرۆز لە سورەتی النحل ئایەتی ( 9 ) فەرموویەتی: روونکردنـــەوەی ڕێگای راســـت و میانـــڕەو، کارێکی خواییە. (الهی) ( وعلی الله قصد السبیل) بەڵام بە داخەوە هەر وەکو بەرژەوەندییەکان جیاوازن بەهەمان شێوە، ڕێگا ناراستەکانیش زۆرێکیان پەرتەوازەن؛ لێرەدا گرفتی سەقامگیری کومەڵگا و مرۆڤ ســـەر هەڵدەدات و هەماهەنگی ئەستەم دەبێت. دیارە، ئەگەر چـــی ئادەمیزاد بەهۆشـــمەند و هەڵهیجنی هزری تازە لەزانیارییەکانی خۆی ناسراوە، بەڵام، هەرکێز ناتوانیت ویست و ئیرادەی خۆی، لە ســـەر تاکەکانی کۆمەڵگا بچەسپێنی کە هەر یەکێکیان خاوەنی ویســـت و ئـــارەزوی خۆیەتی، تەنیاو تەنیا، یاســـا بەواتای دەســـەڵاتەکان و ســـزا، گەرەنتی ئەو هاوســـەنگییەیە، بۆیە یاسا ناسان دەڵێن : “یاسا بۆ کۆمەڵگا زەرورەتی ژیانە. هەندێـــك دەڵێن کۆمەلگا مەلائکەتیش بێت
یاسای پێویستە؛ بەتایبەت بۆ هاتووچۆ

ھەواڵی زیاتر