کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 01ـی 2023 ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و ئاراستەی با لە باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت، هەروەها مەوداى بینین لەنێوان (8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوە.
کەشناسی هەروەها ڕەوشی کەشوهەوای سبەی سێشەممەشی خستەڕوو، ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10- 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک. لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی هەرێم چالاک دەبێ بۆ سەروی 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، هەروەها ئاراستەی با لە باکوری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین لەنێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت
هاوکات کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى