سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

داوا دەکرێت یاسای لەسێدارەدان لە عێراق کارا بکرێتەوە

ئەندامێکی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایدەگەیەنێت، بەندیخانەکانی عێراق پڕن لەو کەسانەی بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون و رۆژانە 14 دۆلار بۆ خۆراکی سزادراوان بەهەدەر دەچێت، پێویستە یاسای لە سێدارەدان کارا بکرێتەوە و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکرێت.

موهه‌نه‌د خه‌زره‌جی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، داوای كاراكردنه‌وه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دان ده‌كات و رایگەیاند، رۆژانه‌ 14 دۆلار له‌ بودجه‌ی گشتی بۆ خۆراكی سزادراوان به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت.

خه‌زره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌ندینخانه‌كان پڕن له‌وانه‌ی كه‌ به‌تۆمه‌تی تیرۆر سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌ و به‌هۆكاری سیاسی هێشتا بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، له‌نێویاندا 327 سزادراوی سڤیلی تیرۆریستی تێدایه‌.

ده‌شڵێت: “له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه‌ رۆژانه‌ سێ ژه‌م خواردن بە سزادراوانی له‌سێداره‌دان خه‌رج ده‌كرێت، كه‌ بۆ هه‌ر ژه‌مێك 8 دۆلار هه‌ده‌ر ده‌چێت، بۆیه‌ پێویسته‌ سزای له‌سێداره‌دان كارا بكرێته‌وه‌و دادپه‌روه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌دژی تیرۆریستان جێبه‌جێ بكرێت”.