سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تەندروستیی مەلا بەختیار دەپرسێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەواڵی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەپرسێت. 

 نووسینگەی راگەیاندنی مەلا بەختیار ئەمڕۆ یەکشەممە 14-11-2021 بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ مەلا بەختیار قسەی کردووە و هەواڵی تەندروستی پرسیووە و هیوای خواستووە کە ئەوەی روویداوە دوا رووداوی ناخۆش بووبێت بەسەر مەلا بەختیاردا بێت.  

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مەلا بەختیاریش سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کردووە.  رۆژی شەممە 13-11-2021 و دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ نزیکەی سێ هەفتە لە ئەڵمانیا، مەلا بەختیار لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان. 

ھەواڵی زیاتر