سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مەسرور بارزانی چی پێ گووتین؟

هاودەنگ فاروق

‎پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەت، زەمینەسازییەكی بێ پێچ وپەنا بوو بۆ دووبارە نوێکردنەوەی پرۆسەی دەوڵەتداری و حوكمڕانیی لەهەرێمی كوردستاندا، گەڕانەوە بوو بۆ لۆجیكی كاری دەوڵەتداری، لێوان لێوبوو لە متمانە و بڕوا بەخۆبوون؛ ئەوەش سەركەوتنێكی دیكەی سەرۆكوەزیرانی كوردستانە؛ چونكە كۆی پەیامەكە پێی گوتین: ئەم كابینەیە خاوەنی بەڵێنەكانی خۆیەتی، بنەما نیشتمانی و نەتەوەییەكانی ستراتیژیی نەگۆڕن و ئامادەیە ڕێگەچارە بۆ هەموو كێشەكان لەسەر بنەمای ئەو پڕنسیپانە كە لە نەریتی بنەمای دەوڵەتداریدا هەن، پێشكەش بكات.
‎یەكێك لەو كۆسپە گەورانەی كە لەنێو پرۆسەی بڕیاردان و حوكمڕانیدا دەبێتە شێرپەنجە و هەموو پێشكەوتنەكان ڕادەگرێت، ئەوەیە کە حكوومەت دەستەڵاتی بەسەر هەموو جوگرافیای وڵاتەكەی خۆیدا نەبێت.
‎پەیامەكەی مەسرور بارزانی ڕوون و ڕاشكاو بێ پێچ و پەنا، دەستنیشانی هەموو ئەو كەلێنەی كرد و ئازایانە و بە بڕوا بەخۆبوونێكی لوتكە گوتی: وەرن با ئەوەش چارە بكەین.
‎چونكە تاكو حكوومەت دەستەڵاتی بەسەر هەموو پانتاییەكانی وڵاتەكەی خۆیدا نەكشێت، نە حوكمڕانی تەواو دەبێت و نە حكوومەتیش بەرپرسیار دەبێت لە كەموكووڕییەکانی ئەو ناوچانەی بەهۆی بەبارمتەگرتنی ناوچەیەك لەلایەن حزبێك،دەکەونە دەرەوەی چوارچێوەی بڕیارەكانییەوەو دۆخێكی نالەبار دروست دەبێت.
‎كۆكردنەوەی داهات، یەكخستنی پێشمەرگە، پێشنیازی لیژنەی فرەلایەن و نێودەوڵەتی بۆ پرسی تیرۆركردنی هاوكار جاف، هەموو ئەوانە خاڵی میحوەری نێو پەیامەكە و ڕەنگدانەوەی متمانە بەخۆبوونی بارزانی بوون.
‎لەدوای ئەو پەیامە، سیاسەت و نەخشە و پلانی حكوومەت ڕوون و ئاشکراترە، تەنانەت بەرانبەر بەو هێز و لایەنانەش كە قاچێكیان لە ناو حكوومەتەو پێیەكیشیان لە ناو ئۆپۆزسیۆنە، كە ئەوە تێكدانی مانای چەمكی ئۆپۆزسیۆنە و لە هیچ سیستەمێکی حوکمڕانیی دنیایشدا، وێنەی نییە.
‎ئاخر ناکرێت حزبێك بەشداری حكوومەت بێت، بەڵام خۆی لە بەرپرسیارێتی بدزێتەوە، وەك ئۆپۆزسیۆن قسە بكات.
‎سەركەوتنی كابینەكەی بارزانی، ئەوەندە ڕوون و ئاشكرایە،
كە نە ئێمە دەتوانین لەوتارێكی كورتدا هەقی خۆی پێ بدەین، نە كەسێكی ئەهلی میدیاو وتەبێژی مەستی بادەش دەتوانێت لە بەهاكەی كەم بكاتەوە.

ئێمەش هاودەنگی حەزرەتی نالی-ن کە فەرموویەتی:
‎ئەم سەرسەری بازانە کەوا هەمسەری بوومن
موشکیل بگەنە ساعیدی شاهێکی وەکو من!

یان بە گووتەی ئیمام شافیعی، دەڵێین:

أَعرِض عَنِ الجاهِلِ السَفيهِ.
فَكُلُّ ما قالَ فَهُوَ فيهِ.
ما ضَرَّ بَحرَ الفُراتُ يَوماً.