* ئهمڕۆ یهكشهممه له یاریی كۆتایی جامی سووپهری ئیسپانیا له یاریگهی شا فههد له سعوودیه ریال مهدرید و بارسێلۆنا له كاتژمێر 10:00ـی شهو بهیهك دهگهن.
* كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری یانهی ریال مهدرید: راستە ئێستا بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان گەرمە، بەڵام نەخێر ئێمە پێویستمان بەوە نییە یاریزانی نوێ بگوازینەوە، ئێمە پێکهاتەیەکی باش و هێرشبەری زۆر باشمان هەیە و متمانەی تەواوم بە یاریزانەکانم هەیە، پێویستمان بەوە نییە هێرشبەری نوێ بگوازینەوە یانەکەمان.
* كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری یانهی ریال مهدرید: دوێنێ کریستیانۆ رۆناڵدۆم بینی، ئەو زۆر باشە، ئەو لێرە زۆر دڵخۆشە و زۆر بەجۆش و خرۆشە، ئێرەی زۆر بەدڵە و ئەم وڵاتەی خۆش دەوێت، ئەو دڵخۆش دیاربوو تامەزرۆ دیاربوو بۆ ئەوەی لێر دەست بە یاریی بکات، پێموایە بڕیارێکی دروستی داوە هاتووەتە سعوودیە.
* چاڤی هێرناندێز راهێنهری یانهی بارسێلۆنا: هەمیشە گوتومە یانەکەمان لەپێش هەموو شتێکەوەیە، بارسێلۆنا لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە، ئەوەی گرنگ و پێویستە ئەوەیە بارسێلۆنا نازناوەکان بەدەست بهێنێت نەوەک من، وەکو راهێنەری یانەکە هەموو هەوڵێکم بۆ ئەوە دەبێت لە یاریی کۆتایی تێبکۆشم تا لەسەر ئەستۆی ریال مەدرید ببینە پاڵەوانی سوپەری ئیسپانیا، بەرامبەر ریال مەدرید هەموو شتێک دەکەین تاکو بتوانین لێیان ببەینەوە، چونکە ئەرکی ئێمەیە نازناوەکە بەدەست بهێنین.
* ئهمڕۆ یهكشهممه له گهڕی 20ـهمی پرێمهرلیگ ئهم یارییانه دهكرێن: نیوكاسڵ یونایتد ـ فوولهام 17:00، چێڵسی ـ كریستاڵ پاڵاس 17:00، تۆتێنهام ـ ئارسێناڵ 19:30.
* ئهمڕۆ له خولی پلهیهكی ئیتاڵیا سێریا ئهی: ساسولۆ ـ لازیۆ 14:30، ئاتڵانتا ـ سالێرنیتانا 20:00، رۆما ـ فیۆرێنتینا 22:45.
* ئهمڕۆ له خولی پلهیهكی فهرهنسا (لیگ وهن): لیل ـ تروا 15:00، ئانجی ـ كلیرمون فوت 17:00، مۆنپێلیێ ـ نانت 17:00، مۆناكۆ ـ ئاجاكسیۆ 19:05، رین ـ پاریس سانجێرمان 22:45.
* رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا: سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە، گوایە کۆتایی ئەم وەرزە دیێگۆ سیمیۆنێ راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید، بە یەکجاری ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت، بەڵام ئەو دەنگۆیانە راست نین، ناوبراوە دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی له هاوینی 2024 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.
* پێگەی سعوودیە تایبەتمەند بە هەواڵەکانی تۆپی پێی سعوودیە بڵاویکردەوە تۆماس توخێل رازی بووە بە راهێنەرایەتیکردنی یانەی هیلالی سعوودی و تەنیا مەرجێکی ماوە. سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، مەرجی توخێل ئەوەیە ساڵانە مووچەکەی لە یانەی هیلال 15 ملیۆن یۆرۆ بێت، ئەم مەرجەش کارگێری یانە سعوودیەکەی خستووەتە دوو دڵی و پێیانوایە زیادەڕۆیی تێدایە.