بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئە‌مڕۆ لە گوندێکی سنووری قەزای چەمچەماڵ باوک و کوڕێک لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆیانەوە کوژران.
ئارام مه‌عرووف بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو ڕاگەیاندین: ئە‌مڕۆ لە گوندی تیلەکۆی ناحیەی سەنگاو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک تەقە لە باوک و کوڕێک دەکات.
ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتیی چه‌مچه‌ماڵ لەبارەی ڕووداوەکە گوتی: ته‌رمی باوک و کوڕێک گەیەنراوەتە پزیشكی دادی چه‌مچه‌ماڵ کە بە گولـلـە کوژراون.