سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

حكوومه‌تی هه‌رێم: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژی، کوردستان بە وڵاتانی عێراق و ئێران دەبەسترێتەوە

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 14ى1ى 2023 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پڕۆژەی ڕێگای کەلار – دەربەندیخان، لە دوو قۆناخ پێکدێت و درێژییەکەی 65 کیلۆمەترە، بەتەواوبوونیی هەردوو قۆناخەکەش، ڕێگای کاتژمێرێک و 25خولەکی نێوان ئەو دوو شارە، دەبێتە 40 خولەک.

‎عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، لەبارەی قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: قۆناخی یەکەمی پرۆژەکە، بە گوژمەی 46 ملیار دینار، بەدرێژایی 24 کیلۆمەتر و پانیی 17 مەتر، تەواوکراوە و خراوەتە خزمەت هاووڵاتییان و شۆفێران.

‎لەبارەی قۆناخی دووەمی پڕۆژەکەوە، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، گوتی: “جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی پرۆژەکە بەردەوامە و 58٪ـی کارەکانی تەواوبووە، ئەم قۆناخە 41 کیلۆمەتر درێژە و گوژمەکەی 137 ملیار دینارە، 35 پردیشی تێدایە کە درێژیان بە چوون و هاتن، دەگاتە 5 کیلۆمەتر.

‎حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، هەرێمی کوردستان بە وڵاتانی عێراق و ئێران، دەبەستێتەوە