گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەی ماددەی خۆراکی بۆ بەشە خۆراکی مانگانەی ئەو کەسانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و داهاتییان سنووردارە زیاددەکەن.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان حەیدەر حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی بڕیاریداوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئەو کەسانەی چاودێری تایبەت بە زیادکردنی بەشە خۆراکی مانگانە دەیانگرێتەوە زیادی بکرێت.
سەبارەت بە کاریگەری ئەم بڕیارە لەسەر نرخی کاڵاکان، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکە لە دابەزینی نرخ و جێگری بازاڕدا یارمەتیدەر دەبێت.
باسی لەوەشکرد، کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی ماددەی خۆراکی پێویستییان تێدایە بۆ دەستکردن بە زیادکردنی بەشە خۆراکی مانگانەیەی ئەو کەسانەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەرداوە.