53ـەمین کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس دوای چەند ساڵێک راوەستان بەهۆی پەتای کۆرۆنا لە شوێن و کاتی خۆی دەستپێدەکاتەوە و بۆ ماوهی چوار رۆژ بهردهوام دهبێت.
رۆژی دووشهممه (16ـی كانوونی دووهم/یهنایهری 2023)، 53ـهمین كۆڕبهندی ئابووری داڤۆس دوای چهند ساڵێك راوهستان بههۆی پهتای كۆرۆنا بە بەشداری زیاتر لە 2500 سەرکردە، نوێنەری وڵاتان، بزنسمان، چالاکوان و کەسانی کاریگەر و خاوەن پێگە، لەژێر ناونیشانی (هەماهەنگی لە جیهانێکی پەرتەوازەدا) بەڕێوەدەچێت.
كۆڕبهندهكه بۆ ماوهی چوار رۆژ و تا 20ـی ئهم مانگه بهردهوام دهبێت. گرنگی کۆڕبەندی ئەمساڵ لەوەدایە جیهان هێشتا گیرۆدەی قەیران و لێکەوتەکانی کۆرۆنایە و جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا پێی ناوەتە 10ەمین مانگ، ئابووری جیهان و سیستمی کۆمەڵایەتی و هەڵئاوسان بەرۆکی جیهانی گرتووە.
کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس پلاتفۆرمێکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشە و ئاستەنگانەی رووبەرووی جیهان بوونەتەوە، بۆ ئەمساڵ ئامانجیەتی بە دیالۆگ و هەماهەنگی کەرتی تایبەت و گشتی چارەسەرێک بۆ قەیرانەکان بدۆزێتەوە.
لەماوهی 50 ساڵی رابردوودا داڤۆس بووەتە پلاتفۆرمێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی نوێنەرانی حکومەت، بزنس، ئەکادیمی، چالاکی کۆمەڵایەتی و کەسانی خاوەن پێگە لەژێر یەک سەقف. بەهۆی ئەم کۆڕبەندەوە چەندین رێککەوتنی گرنگ لەنێوان وڵاتان و کۆمپانیاکان واژۆ کراون و چارەسەریش بۆ چەندین و قەیرانی جیهان دۆزراوەتەوە.
داڤۆس شارۆچکەیەکە لە دامێنی چیای ئالپ، بەرزترین شارۆچکەی ئەوروپایە، بەرزییەکەی 1560 مەترە لەئاستی دەریا. بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1971 کڵاوس شواپ پرۆفیسۆر لە زانکۆی جنێڤ بیرۆکەی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆسی داڕشتووە.