وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه و یه‌په‌گه ئاسته‌نگ بۆ ئه‌ندامێتی سوید له ناتۆ دروستده‌كه‌ن.
مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌باره‌ی خۆپیشاندان دژی توركیا له سوید، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌كه‌كه و یه‌په‌گه ئاسته‌نگ بۆ به ئه‌ندامبوونی سوید له ناتۆ دروستده‌كه‌ن.
گوتیشی، پێویسته هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا له ناتۆ، له خه‌می توركیا له‌باره‌ی تیرۆره‌وه تێبگه‌ن، به تایبه‌ت سوید و فینله‌ندا ده‌بێت زیاتر له‌و پرسه تێبگه‌ن.
چاوشئۆغڵۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ئاسایشی توركیا بیویستبایه، ده‌یتووانی رێگه له چالاكی و خۆپیشاندان دژی توركیا بگرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له سوید خۆپیشاندان دژی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا به پیشاندانی په‌یكه‌رێكی كارتۆنی ئه‌ردۆغان، ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی ده‌گیرا.
بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی پەکەکە لە ستۆکهۆلم، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی سویدی بۆ وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە.
له‌مباره‌یه‌وه مستەفا شەنتۆپ، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی چالاکییەکانی لایەنگرانی پەکەکە لە ستۆکهۆلم و بێڕێزیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانی ئەندریز نۆرلەن سەرۆکی پەرلەمانی سویدی بۆ وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە، لەکاتێکدا بڕیاربوو 17ـی ئەم مانگە سەردانی تورکیا بکات.
پەرلەمانی تورکیا تا ئێستا بە ئەندامبوونی سوید و فینلاندی لە ناتۆ پەسەندنەکردووە و سەرۆک وەزیرانی سویدیش دەڵێت: مەرجەکانی تورکیا بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ناتۆ قبوڵ ناکات.