هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ ژن و مێردێك بوونه‌ قوربانی

فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 1:20ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌م، لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەولێر-پیرمام) لە نزیک مەلەوانگەی تارین، لە سایدی هاتن بەرەو ناو شار ڕووداوێكی هاتوچۆی سه‌خت ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ڕووداوه‌كه‌دا لاندکرۆزێکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەست دا و چووە سایدی بەرامبەر و له‌وێ خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی تری تایبەت کە شوفێر و سەرنشینێکی تێدابوو كه‌ هاوسه‌ری یه‌كتر بوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەداخەوە لە دەرئه‌نجامی ڕووداوەکە شوفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کە هیچ تاوانێکی نەبوو گیانی لەدەست دا هاوسەره‌كه‌شی بە سەختی زامدار بوو