شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

ساڵی ڕابردوو ٢ ملیۆن و ٣١٦ هەزار و ٧٥٦ مەتر دووجا زەوی لە مین و تەقەمەنی پاككراونەتەوە

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دەزگای گشتیی کاروباری مین، گرنگییەکی زۆری بە پاککردنەوەی ئەو زەوییانە داوە کە بە مین و تەقەمەنی پیس بوونە و تا ئێستاش توانراوە بە هەزاران مەتر دووجا پاک بکرێنەوە.
بەپێی داتاکانی دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان، ٧٣٦ هەزار و ١٩٥ مەتر دووجا زەوی پاکكراونەتەوە و دراوەتەوە دەست خاوەنەکانیان.
لە کۆی ئەو زەوییانەی کە پاکكراونەتەوە، ٢١١ هەزار و ٦١١ مەتر دووجای لە پارێزگای هەولێر و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر و ، ١٩٨ هەزار و ٦٣٢ مەتر دووجا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی و ، ٢٢١ هەزار و ٩٤٧ مەتر دووجا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی دهۆک و ١٠٤ هەزار و ٥ مەتر دووجا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە ئیدارەی گەرمیان بووە.

٤٧ كێڵگەی بە مین چێنراو پاككراونەتەوە
كۆی ڕووبەری زەویی پاككراوە كە لەلایەن دەزگای گشتیی کاروباری مینەوە پاککراونەتەوە، ٧٣٦ هەزار و ١٩٥ مەتر دووجا و ڕێكخراوەكانیش ٩٦٢ هەزار و ١٥٧ مەتر دووجایان لە مین پاككردووەتەوە، كە كۆی گشتی دەكاتە یەک ملیۆن و ٦٩٨ هەزار و ٣٥٢ مەتر دووجا.
ڕووبەری زەویی پاككراوە لە بۆمبی چێندراو (IED) تەنیا لەلایەن رێكخراوەكانەوە ئەنجامدراوە، كە ٦١٨ هەزار و ٤٠٤ مەتر دووجا بووە، و كۆی گشتیی هەردوو ڕووبەری زەویی پاككراوە بە مەتر دووجا لەگەڵ زەوی پاككراوە بە بۆمبی چێندراو (IED) بریتیی بووە لە ٢ ملیۆن و ٣١٦ هەزار و ٧٥٦ مەتر دووجا.
ژمارەی كێڵگەی مینی پاككراوە لەلایەن دەزگاوە ٢٧ كێڵگەی مین و لەلایەن ڕێكخراوەكانیشەوە ٢٠ كێڵگەی مین پاككراوەتەوە، كە كۆی گشتی دەكاتە ٤٧ كێڵگەی مینی پاككراوە، لەبارەی ژمارەی شەڕگەكانی پاككراوەیش ٣ دەزگا و ژمارەی رێكخراوەكانیش ٤ بووە، كۆی گشتیی ژمارەی كێڵگەی مینی پاككراوە لەگەڵ ژمارەی شەڕگەكانی پاككراوە لەلایەن دەزگا و ڕێكخراوەكانەوە بریتی بووە لە ٥٤.

٤ هەزار و ٢٣٦ مینی دژەكەسی لەناوبراون
لەلایەن دەزگای مین، هەزار و ٩٤٤ مین لەناوبردراوە و رێكخراوەكانیش هەستاون بە لەناوبردنی ٢ هەزار و ٢٩٢ مین، كۆی گشتی دەكاتە ٤ هەزار و ٢٣٦ مینی دژە كەسی لەناوبراو، لەبارەی ژمارەی مینی دژە تانكیشەوە تەنیا لەلایەن دەزگای مینەوە ئەنجامدراوە و بریتیی بووە لە ١١ مین، و بەمجۆرە كۆی گشتی ژمارەی لەناوبردنی مینی دژەكەسی و مینی دژە تانك لە هەرێمی كوردستان، دەكاتە ٤ هەزار و ٢٤٧ مین.
ژمارەی پارچە تەقەمەنیی (UXO)ی لەناوبراو لەلایەن دەزگای مین ٣٢ هەزار و ٣٤ پارچە مین و لەلایەن ڕێكخراوەكانەوە ٢ هەزار و ١٥٦ پارچە تەقەمەنی بووە، كە كۆی گشتی دەكاتە ٣٤ هەزار و ١٩٠ پارچە تەقەمەنی لەناوبراوە. هەروەها ١٢ بۆمبی چێندرا و لەلایەن دەزگا و ١٠٦ بۆمبی چێندراویش لەلایەن ڕێكخراوەكانەوە لەناوبراون، كە كۆی گشتی دەكاتە ١١٨ بۆمبی چێندراو كە لەناوبراون.
ژمارەی خولی ڕاهێنانەكانیش لەلایەن دەزگای مین ٣ خول و لەلایەن ڕێكخراوەكانیشەوە ٨ خول بووە، واتا كۆی گشتی ١١ خولی ڕاهێنان بووە، و دەزگا ٣٢ جار و ڕێكخراوەكانیش ١١٠ جار بەشداریی خولی ڕاهێنانیان كردووە و كۆی گشتی بەشدارییان لە خولەكانی ڕاهێنان ١٤٢ جار بووە.

١٩٥ هەزار هۆكاری هۆشیاركردنەوە بڵاوكراونەوە
ژمارەی سوودمەندان كە لە ژن، پیاو و منداڵ پێكهاتوون، لەلایەن دەزگای مینەوە ٩ هەزار و ٨٦٦ و لەلایەن ڕێكخراوەكانیشەوە ٧٨ هەزار و ٨٢٠ سوودمەند و كۆی گشتیی سوودمەندانیش ٨٨ هەزار و ٦٨٦ كەس بووە، هەروەها دابەشكردنی هۆیەكانی هۆشیاركردنەوە لەلایەن دەزگای مینەوە ١٨ هەزار و ٨١٢ هۆی هۆشیاركردنەوە و ڕێكخراوەكانیش ١٧٧ هەزار و ٥٧ هۆی هۆشیاركردنەوەی هەبووە، كە كۆی گشتی ١٩٥ هەزار ٨٦٩ هۆی هۆشیاركردنەوە دابەشكراوە، كە خۆی لە پۆستەر، نامیلكەی ڕێبەر، كارتی زانیاری و پەیوەندیكردن، چیرۆكی وێنەدار، دەفتەری قوتابخانە و گۆڤار و چەند هۆیەكی دیكەی هۆشیاری بووە كە دابەشكراون.

٣١ هاووڵاتی بوونەتە قوربانیی ڕووداوەكانی مین
ژمارەی بریندارانی مین لە پارێزگاكای هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢: هەولێر ٧، سلێمانی ٧، دهۆك ٤ و ئیدارەی گەرمیان ٦ كەس، كۆی گشتیی برینداران بە مین لە هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بریتیی بووە لە ٢٤ كەس.
ژمارەی كوژراوانی مین لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢: هەولێر ١، سلێمانی ٣، دهۆك ١، ئیدارەی گەرمیان ٢2 كەس و كۆی گشتیش ٧ كەس بووە، واتا كۆی قوربانییانی مین بە بریندار و كوژراوەوە لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بریتی بووە لە ٣١ كەس.