بەكر كەریم حەسەن*
ئه‌ڵمانه‌كان ده‌ڵێن “ئیراده‌ی توندوتۆڵ، پێ ده‌كات به باڵ”.
بێگومان دوای هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه بۆ زانینی ئاستی قوتابیان ده‌کرێت جۆره‌ها نمره به ده‌ست دێت به‌رز و نزم و ناوه‌ند كه گوزارشت له ئاستی قوتابیان ده‌كات و، له وه‌شه‌وه قوتابیان ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌زانن و خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانیان لا ئاشكرا ده‌بێت و ده‌بێ ئاستی لاوازیان به‌رز بكه‌نه‌وه به پلان و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز، نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆ به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، نمره‌ی كه‌م دنیا ئاخری نییه، نمره‌ی كه‌م دۆڕان و به‌زین و شكست نییه، به‌ڵكو له بابه‌تێك له بابه‌ته‌كان یان له چه‌ند بابه‌تێك یانیش له ئه‌ركێك له ئه‌ركه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووی به پێی پێویست، به‌ڵكو قوتابی ده‌بێ هه‌وڵ بدات و له تاقیكردنه‌وه‌كانی تر له قۆناغه‌كانی تر نمره‌كانی به‌رز بكاته‌وه و هه‌نگاوی پێویستی بۆ بهاوێژێ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن، چونكه ئه‌و تاقیكردنه‌وانە كاتییه و تاقیكردنه‌وه‌ی جۆراوجۆری تری بەدوودا دێت و قوتابی گه‌ر ئیراده‌ی به‌هێزی هه‌بێ و به‌لێن به خودی خۆی بدات و متمانه‌ی بۆ دروست ده‌بێ زۆر به ئاسانی و به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردنه‌وه‌كانی به نمره‌ی به‌رز ده‌داتە سەر. ئه‌لێره‌دا گرنگه قوتابی بڕوای پته‌وی هه‌بێت و کۆڵ نه‌دات و ئامانجه‌كانی دیاری بكات و ماندوویەتی و چاوه‌ڕوانی خۆی و كه‌سوكار و مامۆستاكانی له به‌رچاو بێت، خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی بكاته ڕستی و ئه‌ویش به پابه‌ندی و گۆێ ڕایه‌ڵی و به ئاگایی له ناو پۆڵ و پرسیاركردن و هه‌وڵدان و خوێندن و پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان و رێكخستنی كات و ئه‌رك پشتگوێ نه‌خستن و ڕاستگۆیی و هه‌بوونی ئیراده‌ی ته‌واو و سووربوون له سه‌ر جێبەجێكردنی به‌ڵێنه‌كان گه‌یشتن به ئامانجه‌كان ئاسان ده‌كات، بۆیه قوتابی ده‌بێ به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات و هه‌وڵ بدات و نه روخێ له هێنانی نمره‌ی كه‌م، ئه‌وه بزانێ مه‌حاڵ ته‌نها پیشه‌ی بێده‌سه‌ڵاته‌كانه، قوتابیش هه‌رگیز نابێ بێده‌سه‌لات بێ، به‌ڵكو خاوه‌ن ئیراده و هێز و متمانه بێ و به سه‌ركه‌وتوویی قۆناغه‌كانی ببڕێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆڵی كارگێڕی قوتابخانه و مامۆستاكان زۆر گرنگه له هاندانی قوتابییه‌كانیان به به‌رده‌وامی كه بخوێنن هه‌وڵ بده‌ن پرسیار بكه‌ن كات و قوتابخانه بۆ ئه‌وانه له ده‌ست خۆیانی نه‌ده‌ن، هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له وانه‌گوتنه‌وه و فێركردنی یه‌كتر؛ قوتابییه‌كانیان فێر بكه‌ن كه ده‌رنه‌چوون له بابه‌تێك و دووان و هێنانی نمره‌ی كه‌م وای ناو لێ بنێن كه ئه‌وه هه‌نگاوێكی پڕ سوود و قازانجه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و فێربوونی زیاتر و ئه‌وان ده‌توانن به ئاسانی له تاقیكردنه‌وه‌كانی نمره‌ی زۆر زیاتر بهێنن و سوود له‌و ئه‌زموونه وه‌ربگرن و فێریان بكه‌ن له داهاتوودا چۆن پلان داده‌نێن و خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ خوێندن و ده‌رچوون نموونه‌ی (تۆماس ئه‌دیسۆن) بۆ قوتابییه‌كانی بێنێته‌وه كه گه‌وره داهێنه‌ر و دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی بوو بۆ گلۆپی كاره‌بایی و فۆتۆگراف كه چه‌نده‌ها جار سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام له كۆتاییدا توانیی گڵۆپی كاره‌با و فۆتۆگراف دابهێنێت؛ هەزار داهێنان زیاتری هه‌بوو كه‌چی له قوتابخانه‌ش ده‌ریان كردبوو كه بیستنی لاواز و هیچ فێر نابێ، به‌ڵام ئومێد و هیوای له ده‌ست نه‌دا و ئیراده‌ی هه‌بوو توانی له ژیانیدا ببێته كه‌سێكی به‌ناوبانگ و سوودبه‌خش بۆ هه‌موو جیهان، به هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری قوتابییه‌وه نابێ به توندوتیژی و ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن له كاتی هێنانی نمره‌ی كه‌م، به‌ڵكو هۆكاره‌كان بدۆزینه‌وه و هانیان بده‌ن و یارمه‌تییان بده‌ن و له پشتیان بن تا له تاپیكردنه‌وه‌كانی تر به سه‌ركه‌وتوویی قۆناغه‌كه ببڕن و نابێ به‌رده‌وام لۆمه و سه‌رزه‌نشت بكرێن، به‌ڵكو هانیان بده‌ن و ستایشیان بكه‌ن كه ئه‌وان زیره‌كن و ده‌توانن قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه زۆر به ئاسانی له داهاتوودا هه‌موویان به یه‌كه‌وه تام و چێژی سه‌ركه‌وتن بچێژن.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕی په‌روه‌رده‌یی