له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق ده‌ستپێكرد.
مەسرور بارزانی سەبارەت بە سەردانەکەی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023) بۆ بەغدا، لە تویتێکدا رایگەیاند، “گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌غدا و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی باشتر و پرشنگدارتر بۆ گه‌له‌كه‌مان بونیادبنێین”.
ئامانجی کابینەی نۆیەم ئەوەبوو لاپەڕەیەکی سپی لەگەڵ بەغدا هەڵداتەوە و کار بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان بکات، هەربۆیەش لە گوتاری دەستبەکاربوونیدا مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوەدا، کابینەکەی دەیەوێت هه‌ماهه‌نگی سیاسی لەگەڵ بەغدا هەبێت، هاوبەشێکی راستەقینە بێت و مامەڵە لەگەڵ حکومەتێکدا بکەن، کە ته‌وافوق و هاوسه‌نگی بنەمای کارەکانی بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه، تا ئێستا سێ جار سه‌ردانی پایتەختی عێراقی كردووه.