سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مەسرور بارزانی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرهەمداربوو


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، “کۆبوونەوەکەمان بەرهەمدار بوو”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەلایەن محەممەد شیاع سوودانییەوە پێشوازی لێکرا.

مەسرور بارزانی ڤیدیۆی کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی لە تویتێکدا بڵاوکردەوە و نووسیویەتی “کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی خۆیدایە و بەرهەمداربوو”.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەماهەنگیکردن لە بوارەکانی وزە، ئاسایش و بودجە تاووتوێ کرا.