حەیدەر محەمەد، بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر رایگەیاند، دوای دەرچوونی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەهەمیشەییکردنی کارمەندانی گرێبەست کە لە کۆمسیۆن کار دەکەن و پێیان دەگوترێت کارمەندی (تەشغیلی) لە سنووری پارێزگای هەولێر 100 کارمەندی گرێبەست ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە و دەبنە هەمیشەیی و پێشتری 48 کارمەندی دیکە کە ئەوانیش گرێبەست بوون، بوونە هەمیشەیی، بۆیە ئێستا سەرجەم کارمەندانمان کە ئەوانەی پێیان دەگوترێت کارمەندی (تەشغیلی) و کار دەکەن دەبنە هەمیشەیی.