ئەمڕۆ دووشەممە 9/1/2022، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی چەند حاڵەتێکی تەقەکردن لە سنووری گەڕەکی بەکرەجۆ روویاندا، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەکرەجۆ و بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ لە دوو هەڵمەتی جیادا، توانیان دوو تەقەکەر دەستگیربکەن و دەستیشیان بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچەدا گرت.
لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، هەردوو تۆمەتبار(م.ح.ع لە دایکبووی 2006 و ع.م.ع لە دایکبووی 2006) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.