پارێزگاری بانکى ناوەندى لەبارەى نرخى دۆلارەوە روونكردنهوه دهدات.
مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بهمیدیاكانی عێراقی راگهیاند: هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکیی لەپشت دابەزینی بەهۆی دۆلارەوەن، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاتییە و لە هەوڵی چارەسەرکردنيدان.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەهای دۆلار لهبهرامبهر دیناری عێراقی دادەبەزێت.
مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راشیگهیاندووه، بڕی دۆلاری نەقدیمان بۆ بازاڕەکان زیاد کردووه و چەند بانکێکیشی راسپێردراون بۆ فرۆشتنی راستەوخۆی دۆلار بە هاووڵاتییان لهپێناو سوود گهیاندن و كۆنتڕۆڵی بازاڕ.
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك دانرا ، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.
هەروەها دوای ئەوەی بانكی ناوەندی عێراق چەند رێكارێكی بۆ فرۆشتنی دۆلار گرتەبەر، نرخی ئەو دراوە رووی لە دابەزین كرد.