بوژانەوە و پێشخستنی كەرتی گەشتیاریی، یەكێكە لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵ بەساڵیش بەپێی دەرخستەی داتاكان لەبارەی بەرە و پێشچوون و رێژەی شوێنە گەشتیارییەكان و رێژەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان، ئەو گەشە گەشتیارییە دەبینرێت
بۆ ساڵی ٢٠٢٢، كە تیایدا ٦ ملیۆن و ١٦٨ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، كە ٤ ملیۆن و ١٨٩ هەزار و ٥٦٩ گەشتیار هەبووە، دەردەكەوێت بە تێكڕایی ملیۆنێک و ٩٧٨ هەزار و ٤٣١ گەشتیار زیاتر لە ساڵی پێشتر سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
ئاماری گەشتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ كە لەلایەن پارێزگاكانەوە ئاماژەی بۆ كراوە، بەپێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، و بەراورد بە ساڵێك پێشتر بەم شێوەیە بووە:
پاریزگای هەولێر، ٢ ملیۆن و ٧٥٢ هەزار گەشتیار.
پارێزگای سلێمانی، ٢ ملیۆن و ٥٤٥ هەزار و 156 گەشتیار
پارێزگای دهۆک، 2 ملیۆن و 340 هەزار گەشتیار
ئەمە لە كاتێكدایە بۆ ساڵی 2021 بەم شێوەیەی لای خوارەوە بووە:
هەولێر، 2 ملیۆن و 51 هەزار و 550 گەشتیار
سلێمانی، ملیۆنێك ز 501 هەزار و 881 گەشتیار
دهۆك 613 هەزار و 978 گەشتیار
گەرمیان، 22 هەزار و 160 گەشتیار
لەبارەی تێكڕای ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022، سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی گەشتیاریی لە دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان، بۆ پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ٦ ملیۆن و ١٦٨ هەزار گەشتیار كرد لەو ساڵەدا، لەكاتێكدا بەراورد بە ساڵی 2021 كە چوار ملیۆن و ١٨٩ هەزار و ٤٣١ گەشتیار بووە، دەریدەخات بۆ ساڵی 2022 ملیۆنێک و ٩٧٨ هەزار و ٤٣١ گەشتیار سەردانیكردنیان بۆ هەریمی كوردستان زیادی كردووە.
سیروان تۆفیق، ئاماژەی بۆ جیاوازی ئاماری تێكڕای گەشتیاران كە لای ئەوان تۆماركراون، لەگەڵ ئەو ڕێژەیەی پارێزگاكان ئاماژەی بۆ دەكەن كرد و گوتی، هەر پارێزگایەك تەنیا رێژەی گەشتیاری پارێزگاكەی خۆی تۆمار دەكات و لەكاتێكدا ئەو گەشتیارانە ئەگەری هەیە روو لە پارێزگایەكی تریش بكەن، بۆیە رێژەی تێكڕای گەشتیاران ئەوانەن هاتوونەتە سنووری هەرێمی كوردستان و ئەوەی پارێزگاكانیش بۆ ئەوانەن چونەتە ناو سنووری پارێزگایەكەوە.
هەروەها ساڵانە لەكاتی نزیك بوونەوەی سەری ساڵی زاینیی، گەشتیاران روو لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ بەشداری لەو بۆنە و ئاهەنگانەی لەو بارەیەوە رێك دەخرێن، ئاماری گەشتیارانیش تەنیا بۆ سەری ساڵی نوێی 2023، بەم شێوەیە بووە:
هەولێر، ٦١ هەزار گەشتیار، سلێمانی، ٦٤ هەزار و دهۆک، ٥٥ هەزار گەشتیار بووە.