سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رژده له‌سه‌ر دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی. هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئێستای به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكیش بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، فازڵ مه‌وات، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به میدیای عێراقی راگه‌یاند، حكومه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كار بۆ جێگركردنی به‌های دۆلار له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ده‌كات.
سه‌ركرده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار بۆ فشار و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، “حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سوودانی ده‌سته‌وه‌ستان نابێت له‌به‌رامبه‌ر دابه‌زینی به‌های دۆلار.”
به‌گوته‌ی ماوه‌ت، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رژده له‌سه‌ر دابه‌زاندنی به‌های دۆلار له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 و به‌نیازن به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 137500 دینار جێگیر بكه‌ن، كه وابڕیاره مانگی ئاداری داهاتوو په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامبدات.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه، شەریف سلێمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە گەشتی هەواڵی کاتژمێر 12ـی کوردستان24 ئامادەبوو و لەبارەی بودجەی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان لەو بودجەیە و نرخی دینار قسەی کرد.
ئەو پەلەرمانتارە، باسی لە هەوڵی نزیکەی 100 پەرلەمانتار و چەند لایەنێکی سیاسی کرد بۆ ئەوەی نرخی دۆلارێکی ئەمەریکی بۆ 1350 دینار دابەزێت و جێگیر بکرێت. ئەو، ئاماژەی بە ناوی ئەو لایەنە سیاسییانە نەکرد.
شەریف سلێمان گوتی: چەندین لایەن داکۆکی لەو هەوڵ و پێشنیارە دەکەن، بەڵام تا ئێستا بە هیچ ئەنجامیک نەگەیشتوون”.
گوڵباخ بەهرامی کە گەشتی هەواڵی کاتژمێر 12ـی پێشکەش دەکرد، لەبارەی دەسەڵات و کاریگەری ئەگەری پەسندکردنی هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار و پابەندیی حکومەتی بەغدا، پرسیاری لەو پەرلەمانتارە کرد و ئەویش لە وەڵامدا گوتی: ئەگەر پەرلەمان بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بدات، دەبێ حکومەت و بانکی ناوەندی عێراق بەو بریارەوە پابەند بن.