سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

باوە‌ڕبوون بە‌ توانای ئافرە‌ت

فەزیله شۆرش – هۆڵەندا

بە درێژایی مێژوو ئافرەتی کورد کۆڵنەدەر و هاوشانی پیاو کار و خەباتی کردووە چ لە شۆرشەکانی ئازادیخوازی کورد و چ لە کاروباری کێڵگە و باخ و زەوی کێڵان و چاندن، ئافرەت بە سروشت میهرەبان و فیداکار و خۆنەویستە.

ئە گەر باس لە توانای ئافرەتی کورد بکەین بێگومان مێژووی کورد دەیسلمێنێ کە ئافرەتی کورد بەردی بناغەی کۆمەڵگه خۆراگرەکەی کوردە و، بەرگەی هەموو دەردەسەری و ئازاری کوردبوون و ئافرەت بوونی گرتووە و دەگرێ، توانیوویەتی بگاتە پلە و پۆستی بەرز بەڵام رێژەکە بە گوێرەی پێویست نیە، پێویستە لە مە زیاتر بێت و رێگە و زەمینە خۆشتر بکرێت بۆ هاتنە پێشەوەی ئافرەت لە هەمو سوچەکانی کار، گرنگە ئافرەتیش خۆی هێزو توانای بخاتەگه ر بۆ کارکردن و بەردەوامبوونی لە هاوشانی پیاو بە تایبەتی لەکاری حزبی و حکومی و کەرتی تایبەت، بوونی ئافرەت لە هەموو شوێنەکانی کار هە ڵبەتە ئەمە باوەڕبوونی کۆمەڵگه یە بە توانا و کاری ئافرەت و یەکسانی جێندەری، بێگومان باوەڕبوون بە توانای ئافرەت زەمینە خۆشکەرە بۆ زیادبوونی رێژەی ئافرەت لە مەیدانی کار، رێژەی ئەو ئافرەتانەی لە هەرێمی کوردستان کە کاردەکەن بە بەراوورد بە سالانی پێشوو بەرزتر بووە،جێگهی شانازیە ژمارەیەکی زۆری ئافرەتان بە دەست و بازووی خۆیان بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، بەڵام لە بەراووردکردنی لەگەڵ وڵاتانی ترهێشتا رێژەکە کەمە.

لە وڵاتی هۆڵەندا لە ساڵی 2021 ئافرەتانی تەمەن نێوان 1٥ – ٦٥ ساڵی لە سەدا 77،1 یان کاریان دەکرد لەگەڵ بوونی جیاوازی مووچەش لە نێوان ئافرەت و پیاو کە لە سەدا 1٣ ئیرۆ بووە، واتە ئافرەت بۆ هەمان کارو و بروا نامە لە سەدا 1٣ ئیرۆ کەمتری لە پیاو وەردەگرت، ئێمەی ئافرەتی کورد سەر بەرزین بە نەبوونی ئەم جیاوازیە لەموچە بۆ هەمان کار