گەڕی پازدەیەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو، ئارارات بەبردنەوەی لە شەقڵاوە دۆڕانی پێشمەرگەی هەولێر لەگەڵ چوارقوڕنە پێشەنگی یانەکان وەرگرتەوە و بووە پاڵەوانی قۆناغی یەکەم، یانەی هەندرێنیش بەبردنەوەی لە برایەتی هاتە خانەی سێیەمی خولەکە، ڕۆژنامەی هەولێر هەموو وەرزێک هەفتانە ئامار و زانیارییەکانی خولەکە بڵاو دەکاتەوە.
ئارارات بووە پاڵەوانی قۆناغی یەکەم
لەیارییەکانی گەڕی پازدەیەمی خولی نایابی کوردستان پێشمەرگەی هەولێر دوای دوڕانی لەگەڵ چوارقوڕنە پێشەنگی یانەکانی لەدەستدا و هاتە پلەی دووەمی یانەکان، ئارارات لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لەیانەی شەقڵاوەی بردەوە و هاتە خانەی یەکەمی خولەکە، لەیاری دێربی هەولێردا یانەی هەندرێن بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لەیانەی برایەتی بردەوە و هاتە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکان، یانەی دهۆک دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە سۆرانی بردەوە، یانەی شێروانەیش بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە سیروانی نوێ بردەوە، یانەی ئاکرێ پێنجەم بردنەوەی لەم وەرزەدا تۆمار کرد و بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە سەیدسادقی بردەوە، زاخۆ و دەربەندیخانیش لە دواین یاری کۆتا گەڕی قۆناغی یەکەم بەبەێ گۆڵ یەکسان بوون.
ئامارەکانی خولەکە
لەم گەڕەدا دوازدە گۆڵ تۆمارکران، لەکۆێ ٧ یاریی ئەم گەڕەدا ٢ لێدانی سزا هەژمار کرا، پێشمەرگەی هەولێر تاکە یانەیە لەم وەرزە کەمترین یاری دۆڕاندووە کە دوو یارییە، ئارارات هەشت یاری براوە بووە کە زۆرترینە، چەمچەماڵ تاکە یانەیە زۆرترین یاری یەکسان بووە چواردە یاریکردووە لە حەوت یاریدا یەکسان بووە، دوای تێپەڕبوونی پازدە گەڕ لە ١٠٥ یاریدا ٢٠٤ گۆڵ تۆمارکراون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩ گۆڵە، ٣٢ لێدانی سزا هەژمارکراوەن، دهۆک زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ٨ یارییە، برایەتی زۆرترین گۆڵی کردووە کە ٢٠ گۆڵە، سۆرانیش زۆرترین گۆڵی لێکراوە کە ٢٦ گۆڵە.
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
١- ئارارات ٢٦ خاڵ لە ١٤ یاری
٢- پێشمەرگەی هەولێر ٢٤ خاڵ لە ١٤ یاری
٣- هەندرێ ٢٣ خاڵ لە ١٤یاری
٤- چوارقوڕنە ٢٢ خاڵ لە ١٤ یاری
٥- دەربەندیخان ٢٠ خاڵ لە ١٤ یاری
٦- برایەتی ٢٠خاڵ لە ١٤ یاری
٧- ئاکرێ ١٩ خاڵ لە ١٤ یاری
٨- شێروانە ١٩ خاڵ لە ١٤ یاری
٩- شەقڵاوە ١٨ خاڵ لە ١٤ یاری
١٠- زاخۆ ١٧ خاڵ لە ١٤ یاری
١١- سەیدسادق ١٧ خاڵ لە ١٤ یاری
١٢- سۆران ١٧ خاڵ لە ١٤ یاری
١٣- سیروانی نوێ ١٦ خاڵ لە ١٤ یاری
١٤- دهۆک ١٤ خاڵ لە ١٤ یاری
١٥- چەمچەماڵ ١٣ خاڵ لە ١٤ یاری
ڕیزبەندی گۆڵکاران:
دوای تێپەڕبوونی پازدە گەڕ بەسەر یارییەکانی خولەکە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بەمشێوەیەیە:
١-سەفین ئەمین– یانەی چوارقوڕنە ٦ گۆڵ
٢- بەڵێن فایەق– یانەی سەیدسادق ٦ گۆڵ
٣-فەرمان عوسمان – یانەی دەربەندیخان ٦ گۆڵ
٤- دانا کەمەران– یانەی برایەتی ٥ گۆڵ
٥- ڕێزدار وەلی – یانەی سۆران ٥ گۆڵ
٦- مستەفا حەنون – یانەی ئارارات ٥ گۆڵ
٧-ماجد ڕاشد– یانەی هەندرێن ٥ گۆڵ
٨-عەبدولخاڵق عەبدولستار – یانەی زاخۆ ٥ گۆڵ
٩- ئیسماعیل یاسین – یانەی ئارارات ٥ گۆڵ
ڕیزبەندی زۆرترین کلین شیت:
١-مەحەمەد یاسین – یانەی هەندرێن ١٢ یاری ٨ کلین شیت
٢- غەفور عوسمان – یانەی ئارارات ١٣ یاری ٨ کلین شیت
٣- دلێر حاتەم – یانەی سیروانی نوێ ١٤ یاری ٨ کلین شیت
٤- ئارش قەدیری – یانەی چەمچەماڵ ١٤ یاری ٦ کلین شیت
٥- سەیف جەمیل – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ١٤ یاری ٦ کلین شیت
خشتەی یارییەکانی گەڕی شازدەیەم
شێروانە – دهۆک یاریگەی شێروانە
شەقڵاوە – چەمچەماڵ یاریگەی شەقڵاوە
ئاکرێ – پێشمەرگەی هەولێر یاریگەی ئاکرێ
چوارقوڕنە – ئارارات یاریگەی چوارقوڕنە
سۆران – هەندرێن یاریگەی سۆران
برایەتی – دەربەندیخان یاریگەی برایەتی
زاخۆ – سەیدسادق یاریگەی زاخۆ
سیروانی نوێ چاوەڕوانە