سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

به‌ گوژمه‌ی نزیكه‌ی ٩٠٠ ملیۆن دینار شۆستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌

لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هه‌ولێر پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شۆسته‌ و شه‌قامه‌كانی بازاڕی ته‌یراوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ له‌ چوارڕیانی نه‌ورۆز بۆ چوارڕیانی كورد و عه‌ره‌ب ده‌ستپێده‌كات
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ رێكه‌وتی ١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣، به‌ردی بناغه‌ی دانرا و ماوه‌ی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ش ٩٠ رۆژه‌ و به‌شێوه‌ی به‌ڵێنده‌رایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت، گوژمەی پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ ٨٩٣ ملیۆن و ٦٩٥ هەزار دینار.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕێگەی تیمەکانیه‌وه‌ لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکان لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەتایبەت قیڕتاوکردن ئەنجامداوه‌، بۆ ئەمساڵیش دەرخستەی زۆر ئامادەکراوە و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی و دابینکردنی بودجەی پێویست سەرجەم پڕۆژه‌كان جێبەجێ دەکرێن.

پێگه‌ی فه‌رمی حكومه‌ت
8ـی كانوونی دووه‌می 2023