چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد خرایە خوارەوە

سەرچاوە سەربازییەكانی عێراق بە رۆیتەرز-یان ڕاگەیاندووە، سیستەمی بەرگری لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد كە هێزەكانی ئەمریكای تێدایە، رێگرییان لە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە كاتی فڕینی بە سەر بنكەكەدا كردووەو خراوەتە خوارەوە.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە، تا ئێستا دیار نییە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لە ئەركێكی سیخوڕیدا بووە یان تەقەمەنی هەڵگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ زانیارییەك لەبارەی زیان و زیانگەیاندن نەبووە.