دەزگای ئاسمانی ناسا لە ڕاگەیاندراوێكدا باس لەوە دەدات، مانگێكى ده‌ستكرد كه 38 ساڵە لە بۆشایی ئاسماندایە، به‌م زوانه ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
دەزگای ئاسمانی ناسا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، مانگێکی دەستکرد کە ماوەی 38 ساڵە لە بۆشایی ئاسماندا بەجێ هێڵدراوە، لە خولگەی زەوی نزیک بووەتەوە و ئەگەری هەیە بکەوێتە سەر زەوی.
پێشبینی دەکرێت ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یەکشممە 8/1/2023 یان سبه‌ى دووشەممە 9/1/2023 بکەوێتە خوارەوە، هاوکات بە دیاریکراوی پێشبینی نەکراوە کە مانگە دەستکردەکە دەکەوێتە کوێی هەسارەی زەوییەوە.
به‌پێى زانیاریی میدیا جیهانییه‌كان، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڕاگهیاندراوهى ناسا، له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا خه‌ڵكێكى زۆر ترساون، چونكه نازانرێ مانگه ده‌ستكرده‌كه له كوێ ده‌كه‌وێته خواره‌وه.