ەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ سەدا 25 بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ قەیرانی ئابووری و پەککەوتنی پڕۆژەکان و پەتای کۆرۆنا گەڕاندەوە. واته له هه‌ر چوار عێراقییه‌ك یه‌كێكیان هه‌ژاره.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (8ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، رێژەی هەژاری لە ساڵی 2022 گەیشتووەتەوە سەدا 25 و ئەو رێژەیەش بەراورد بە ساڵانی 2019 و 2020 بەرزبووەتەوە کە نەدەگەیشتە سەدا 20.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان گوتیشی، بەهۆی چەند هۆکارێک رێژەی هەژاری زیادیکردووەتەوە، لە دیارترینیان بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە 2020 و 2021 و وەستانی چالاکی ئابووری هەروەها قەیرانی ئابووری کە بەهۆی داکەوتنی نرخی نەوتەوە بەرۆکی عێراقی گرت.