بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی وزە و سامانە سرووشتییەکانی ئوردن، ئەو وڵاتە سێ ملیۆن و 650 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراق هاوردە کردووە.
ئیمان عەواد، بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و غاز لە وەزارەتی وزە و سامانە سرووشتییەكانی ئوردن، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی مانگی ئەیلوول تاوەكو کانوونی یەکەمی 2021 کۆی گشتی هاوردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئوردن گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 650 هەزار بەرمیل کە یەکسانە بە 490 هەزار تۆن نەوتی خاو.
عەواد ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی ئوردن و عێراق، نەوتی خاوی عێراق ھاوردە دەكەن كە لە مانگی ئەیلوولی 2021ەوە کاری پێدەکرێت.