دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد گوشاد کەمال کۆچی دوایی کرد.

كه‌مێك پێش ئێستا هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد و شاری کۆیە، گوشاد کەمال بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

هونه‌رمه‌ند “گوشاد کەمال” له‌ شاری كۆیه‌ له‌دایكبووه‌، ئەندامێكی كارای تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە بوو، لە سەرەتای ساڵانی 1970 هەر زوو بە دەنگە خۆشەکەی و گۆرانییە بەچێژەکانی وەکو (هەلاو هەلاوە گوڵێ و گۆرانی پاوانەکانی و گۆرانی تەماشای خاڵی سەر ڕوومەتی کەو، هەروەها گۆرانی بەخێر بێیتەوە) له‌نێو گۆڕەپانی هونه‌ری گۆرانی كوردی ناسرا.