سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاس پیرۆزبایی لە کاکەییەکان دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە کاکەییەکان دەکات بە بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس و ڕایگەیاند، جەخت لە پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان دەکەینەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: جه‌ژنی قه‌وڵتاس به‌ گه‌رمی له‌ هه‌موو خوشک و برایانی کاکه‌یی (یارسانان) له‌ کوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر شوێنێکی جیهان بن، پیرۆز ده‌که‌م.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی هیوای جه‌ژنێکی خۆش و ئاسووده‌یان بۆ ده‌خوازم.

هەر لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کان و لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ینه‌وه.”